لە سلێمانی چواركەسی دیكه بە هۆی شەڕەچەقۆوه بریندار بوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/2/2021، له نزیك داره‌سووتاوه‌كه‌ی سلێمانی، چه‌ند گه‌نجێك پێكدا هه‌ڵپژان و گرژییه‌كه‌یان بۆ شه‌ڕه‌چه‌قۆ سه‌ری كێشا و له ئه‌نجامدا چوار كه‌س بریندار بوون.
سامان نادر، بەرپرسی بەشی فریاگوزاریی خێرا له سلێمانی، رايگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕی مۆبایلفرۆشان لە گەڕەكی دارەسووتاوەكەی شاری سلێمانی، شەڕەچەقۆ رووی دا و بەو هۆیەوە چواركەس برینداربوون".
ئه‌مه له كاتێكدایه، هەر ئەمڕۆ لە بازگه‌ی تاسڵووجه‌ی نزیك سلێمانی، شەڕه‌چەقۆ لە نێوان هێزێكی ناسراو به هێزه ئاڵتوونییه‌كه و هێزه‌كانی ئاسایش‌دا ڕووی دا و به هۆیه‌وه ئاسایشێك گیانی له ده‌ست دا و چوار كه‌سی تریش بریندار بوون.
باسنيوز
