پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بەهۆی گۆڕینی رەنگ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا دەگرێت
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، چەند وێنەیەکی ئۆتۆمبێلەکەی بڵاو کردووەتەوە.
فازڵ حاجی رایگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێلە بەهۆی گۆڕینی رەنگەکەی بە لەزگە و رەشکردنی جامەکانی، دەستی بەسەردا گیراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر هۆشداریی داوەتە شوفێران و رایگەیاندووە، کە گۆڕینی رەنگی ئۆتۆمبێل پێویستە بە ئاگاداریی پۆلیسی هاتوچۆ بێت و تەنیا بە بۆیەش رەنگ بگۆڕدرێ نەوەک بە لەزگە.
باسنيوز
