وه‌زاره‌تى دارایی ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌ربڕى

وه‌زاره‌تى دارایی ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌ربڕى
وه‌زارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی خولی یەکەم و دووەمی ئەزموونە گشتییەکان ده‌ربڕى.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە لە 2/2/2021 دەرچووە و ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی سێ ملیار و 910 ملیۆن و 554 هەزار دینار بۆ چاودێرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دووەمی ئەزموونە گشتییەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو ده‌ربڕیوه‌.

ئەو بڕە پارەیە بۆ پەروەردەی هەموو پارێزگاکان خەرج دەکرێ، ئەویش به‌پێی لیستی بەشدارانی چاودێریی خولی یەکەم و دووەم.

سەیوان سەعید، بریکاری وەزیری پەروەردە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ڕەزامەندی دارایی بۆ خەرجکردنی پارەکە هەیە، کە نزیکه‌ی چوار ملیار دینارە، پارەکە زۆر بوو، بۆیە وەزارەتی دارایی دوای ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە داوە، دواتر پارەکە بۆ ئەو مامۆستایانە خەرج دەکرێ، کە ساڵی ڕابردوو لە هۆڵەکانی تاقیكردنه‌وه‌ چاودێر بوونە".






باسنيوز
Top