ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان کۆ دەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان کۆ دەبێتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند مژارێك تاوتوێ ده‌كرێن.

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/2/2021، ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ تاوتوێكردنى ئه‌م مژارانه‌ى خواره‌وه‌، كۆ ده‌بێته‌وه‌:

• خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پڕۆژە بودجەی فیدراڵ و هەرێمى كوردستان بۆ ساڵی 2021.
• خستنەڕووی ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە چاکسازی.



باسنيوز
Top