پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە چوار ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکرد

پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە چوار ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکرد
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێکی ساختەکاری، کەسێکیان دەستگیرکردووە و لەکاتی دەستگیرکردنیشی دەست بەسەر بڕێک پارەی ساختەدا گیراوە.

بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی هەولێر، دوای دەستبەسەرکردنی، ماڵی تۆمەتبارەکە پشکنراوە و توانیویانە دەست بەسەر چوار ملیۆن دیناری عێراقیی ساختەدا بگیرێت؛ هەروەها دەستیان بەسەر لاپتۆپێک و ئامێرێکی پرنتەردا گرتووە کە بۆ ساختەکاری بەکاریدەهێنا.

تۆمەتبارەکە ناوی (ا. ع. هـ)ـە و بەپێی ماددە (281/289) لە یاسای سزادان راگیراوە.
rudaw -
Top