دهسهڵاتی سهربازی پشتیوانی عهرهبی هاورده دهكات
زەوی و زاری باب و باپیرانی، عەرەبی هاوردە داگیری کردووە و تەنیا لە دوورەوە دەتوانێت سەیری بکات، "مەلا حەسەن"، بەرپرسێکی دیاری یەکێتییە و خەڵکی سنووری حەفتەغارە، ئێستا لە بری ئەو، عەرەبی هاوردە خاوەن ماڵن و تەنانەت تێپەڕبوونیشی بە بازگاکاندا ئاسان نییە.
مەلا حەسەن، جێگری مەڵبەندی خوورماتووی یەکێتی گوتی: "ئهوها له دوورهوه بۆمان ههیه سهیری زهوییهكانمان بكهین، ئێستا بچم، پۆلیسی فیدراڵی دهڵێت: بۆ كوێ دهڕۆی؟، ئهوه زهوی و ئاومانه، یادگاری منداڵیمانه، باوك و باپیرانمان ههزاران ساڵه ئێسك و پروسكیان تێكهڵ بهو خاكه بووه، ئێستا ئهوان خاوهن ماڵ و ئێمه بێگانهین".
(35) ساڵی حوکمی بەعس، زەوی و زاریان لێ زەوتکرابوو، لەدوای (16ی ئۆکتۆبەر)یشەوە دووبارە عەرەبی هاوردە دەستیان بەسەر زەوییەکانیاندا گرتەوە، بەڵگەی خاوەنداریهتی زەویەکانیان هەیە، بەڵام حوکمی هێز بەسەر یاسا زاڵە و کاری پێناکرێت.
لیژنەیەکی پەرلەمانی، تایبەت بە چارسەرکردنی كێشهی زەوی و زاری جوتیاران لە سنووری پارێزگای کەرکووك پێکهێنراوە، یەکەم راپۆرتیان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەرزکردووهتەوە و داوا راگرتنی رێوشوێنەکان کراوە بەرامبەر جوتیارانی کورد، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ و عەرەبی هاوردە دەست لە تەعریبی سنوورەکە هەڵناگرن.
k24 -
