چله‌ی هاوسه‌رگیری ته‌واو نه‌كرد به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژرا
ژنه‌كه ناوی "دنیا ئاراس" ته‌مه‌نی (25 ساڵ)هو دانیشتووی شاره‌دێی "به‌حركه" بووه.
هۆگر عەزیز، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، "دنیا ئاراس"ى تەمەن (25 ساڵ)، رۆژى (1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021)، هاوسەرگیرى کردووه و لەگەڵ هاوسەرەکەى لە شاره‌دێى "بەحرکە" نیشتەجێ بوون.
گوتیشی: "بەڵام زۆرى نەخایەند و دوێنێ (8ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) بەدەستى مێردەکەى کوژرا.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی له باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش نه‌كردووه، ئایا بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه، یاخود رایكردووه.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان، به هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت له لایه‌ن هاوسه‌ر و كه‌سوكاریانه‌وه ده‌كوژرێن.
k24 -
