هەموو شتێک لەبارەی مامۆگرافی بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک بزانە

هەموو شتێک لەبارەی مامۆگرافی بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک بزانە
شێرپەنجەی مەمک ئێستا بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە، بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئێستا حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مەمک لە شێرپەنجەی سییەکان بەربڵاوترن.

مامۆگرافی یەکێکە لە پشکنینە هەرە گرنگەکان بۆ دەستنیشانکردنی گرێیە شێرپەنجەییەکانی مەمک، تا شێرپەنجەکەش لە قۆناخێکی زووتردا دەستنیشانبکرێت چارەسەرییەکەی ئاسانترە.

د. سوزان هۆشیار، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و تایبەتمەند لە نەخۆشییەکانی مەمک لە راپۆرتێکیدا لەبارەی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک رێنماییدەداتە خانمان بەوەی دوای تەمەنی 40 ساڵییەوە دەستبکەن بە ئەنجامی مامۆگرافی لایەنی کەم ساڵێ جارێک.

پسپۆڕە تایبەتمەندەکەی نەخۆشییەکانی مەمک روونیدەکاتەوە، خانمان دەتوانن لە ماڵەوەش پشکنینی خۆیی مەمک ئەنجامبدەن، ئەگەر هەستیان بە هەر گرێیەک کرد پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن، مەرج نییە هەموو گرێیەکیش شێرپەنجە بێت بەڵام ئەمە لەلایەن پزیشک و پشکنینەکانەوە یەکلادەبێتەوە.


rudaw -
Top