وەزیری دارایی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنیەتی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی

وەزیری دارایی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنیەتی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی
وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی2ی2021، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە جەیمس ثورنتون، كونسوڵی گشتی بەریتانیا و شاندی یاوەری كرد و لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە ڕێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكەوتنەكە كرا.

لای خۆیەوە، كونسوڵی گشتی بەریتانیا سەرەرای سوپاسگوزاری بۆ وەزیری دارایی و ئابووری جەختی لەوە كردەوە كە حكوومەتی وڵاتەكەی وەكو چۆن لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەی دژە فڕینی بۆ كوردەكان دابینكرد و بە هەمان شێوە پاڵپشتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانن، ئامادەن بە هەموو شێوەیەك هانی هەولێر و بەغدا بدەن بۆ ڕێكەوتنی نێوان هەردوولا.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوەشدا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدان و دەیانەوێت ببنە بەشێك لە چارەسەر نەك ببنە بەشێك لە كێشەكان، و ئەوەشی دووپاتكردووە بەریتانیا دەتوانێت كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان هان بدات ڕوو بكەنە هەرێمی كوردستان و پەرە بەبوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی كوردستان بدەن.











باسنيوز


Top