بە بەڵگە.. وهزارهتی دارایی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕە پارەیەك دەركرد
پاڵپشت بە یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمڕۆ سێشهممه 9/2/2021، ئاوات جهناب، وەزیری دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن و 472 هەزار دینار دا، به مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی، بەشێوەی نەقدی.
ئەو خەرجكردنە ساڵەكانی (2016-2017)، (2017-2018) و (2018-2019) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت، بە مەرجێك كار نەكاتە سەر مووچەی فەرمانبەران.
باسنيوز
