هه‌وڵ ده‌درێ له هه‌رێمی كوردستان جووڵه‌ی بازرگانی بگه‌ڕێته‌وه سه‌روه‌ختی پێش كۆرۆنا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/2/2021، كاروان سورچى، گوته‌بێژى یه‌كێتیى ژووره بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ڕاى گه‌یاند:دواى ئه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕونا له هه‌رێمى كوردستان رووى له كه‌مبوونه‌وه كردووه، له ئێستادا جووڵه‌ى بازرگانى له ده‌روازه سنورییه‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه.
گوتیشى: ئێستا جووڵه‌ى بازرگانى له ده‌روازه سنورییه‌كان به‌راورد به ئه‌و كاته‌ى كه ڤایرۆسى كۆڕونا ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كرد، زیادی كردووه.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: وه‌ك یه‌كێتى ژووره بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كانى كوردستان، به‌رده‌وام له‌سه‌رهێڵین له‌گه‌ڵ وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ى دووباره له دواى كه‌مبوونى ڤایرۆسى كۆرۆنا، په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كورستان بده‌ن.
باس‌نیوز
