"ساختهكارێكی دراو" به بڕێكی زۆر پاره‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت
هۆگر عه‌زیزی وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، تیمێكی تایبه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی ساخته‌كاری، به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری دراوی عێراقی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له خواروی عێراقه‌وه روی له‌هه‌ولێر كردوه.
ئه‌و هاوڵاتیه سه‌ره‌تا بڕی نزیكه‌ی 70.000 (حه‌فتا هه‌زار) دیناری پێگیراوه
وتیشی، "ئه‌و هاوڵاتیه سه‌ره‌تا بڕی نزیكه‌ی 70.000 (حه‌فتا هه‌زار) دیناری پێگیراوه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی مانه‌وه‌ی و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی 4.00.000.000 (چوار ملیۆن) دیناری ساختهگرتوه، جگه له‌وه‌ش ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێرێكی پرنته‌ری ساخته‌كردنی پاره‌دا گرتوه، زۆربه‌ی پارهكانشی فیئه‌ی ده و بیست و پێنج هه‌زاری بو، پاره ساخته‌كان له‌گه‌ڵ پاره ئه‌سڵیه‌كان جیاوازیه‌كی كه‌میان هه‌یه".
تۆمه‌تباره‌كه پاره ساخته‌كانی كردوه‌ته ناو شه‌دده‌ی پاره‌ی دیكه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئاشكرانه‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆمه‌تباره‌كه پاره ساخته‌كانی كردوه‌ته ناو شه‌دده‌ی پاره‌ی دیكه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئاشكرانه‌بێت، "زۆر به‌ساده‌یی هاتوه و وایزانیوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كڕین و فرۆشتنی دراو ده‌كه‌ن، ته‌ركیز ناخه‌نه سه‌ر ئه‌و پارانه‌ی پێیان ده‌درێت".
هۆگر عه‌زیز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌ته‌وه و راده‌ستی دادگا كراوه.
خه‌ندان
