ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو ماڵئاوایی لە پەرلەمانی كوردستان دەکات
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەڵبژێردراوی ھەولێر، سەردانی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکات و ماڵئاواییان لێ دەکات.
ئەمرۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەڵبژێردراوی ھەولێر، ده‌چێتە پەرلەمانی کوردستان و سەردانی سەرجەم فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات و ماڵئاوایی و دەستخۆشی لە فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات.
دوێنێ دووشه‌ممه 8/2/2021، ئومێد خۆشناو، له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 87ـی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، كه له كۆی 30 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن، 23 ئه‌ندام ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدانی پارێزگاری هه‌ولێر درا، كه تێیدا هه‌ریه‌ك له ئومێد خۆشناو، سه‌دره‌دین قادر مامه‌سێنی و ئومێد عه‌بدولسه‌لام پاڵانی خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر كاندید كرد و ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به ئومێد خۆشناو، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌ده‌ستهێنانی (18) ده‌نگ، وه‌كوو پارێزگاری نوێی هه‌ولێر متمانه‌ی پێ درا.
باسنيوز
