سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیان، پێشوازی لە ھەردوو شاندی «اتحاد الکورد الفيلين فی کرکوک»«رابطه النخوة ليشيوخ ووجهاء العراق فرع ديالي» کرد.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 2021/2/8، رێزدار «دکتۆر کەمال کەرکوکی» سەرۆکی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئامادەبوونی بەرێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی«دکتۆر عماد جلیل، کاك لوقمان احمد» راوێژکاری سەرکردایەتی«احمد عبدالرحمن گلی» پێشوازی لە ھەردوو شاندی «اتحاد الکورد الفيلين فی کرکوک»«رابطه النخوة ليشيوخ ووجهاء العراق فرع ديالي» کرد.
لە دیدارەكەدا دوای ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەسەر بارودۆخی سنوری کەرکووک و خانقین و ناوچە داگیرکراوەکان، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
ستایشی رۆڵ و کاریگەری ھەردوو ریکخراوی کرد و بەلێنی پاڵپشتی و ھەماھەنگی بەردەوامی بۆ شاندی میوان دووپات کردەوە.
