گەنجێكی كورد لەڕێگەی یۆنان بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا

گەنجێكی كورد لەڕێگەی یۆنان بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی گەنجێكی کۆچبەری كوردی خەڵكی كەركووك لەڕێگەی تورکیا بۆ یۆنان دۆزرایەوە کە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست داوە.

هێڤەر جەلال، لە بەشی ئاماری دەزگای لووتكە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 8ی2ی 2021 تەرمی گەنجێكی كوردی خەڵکی کەرکووک بەناوی محەمەد ئەحمەد، لەڕێگەی توركیا بۆ یونان دۆزراوەتەوە کە بەهۆی سەرماوە رەقی بردووتەوە و گیانی لەدەست داوە ."

گوتیشی: "لەگەڵ كەسوكاری سەرقاڵی پشكنینی تایبەت بەو گەنجە دەبین و هەوڵی گەڕانەوەی تەرمەكەی بۆ هەرێمی کوردستان دەدەین."

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "بەو پێیەی تەرمەكەی بەتەنیا دۆزراوەتەوە، ئاشكرایە قاچاخچی بەجێی هێشتووە".

هێڤەر جەلال گوتی: " لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەوە یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی کۆچبەرانە کە بەهۆی سەرماوە تۆمار کرابێت".












باسنیوز

Top