له هۆتێلێكى سلێمانى دوو کەس به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوه گیانیان له‌ده‌ست دا
سامان نادر، به‌رپ‌رسى سه‌نته‌رى فریاگوزاریی سلێمانى ڕاى گه‌یاند: "کەمێک پێش ئێستا (دووشه‌ممه 8/2/2021)، لە کاتی کارکردن لە کارەبای ھۆتێل شەھام لە شەقامی سالم له سلێمانى، دوو کەس به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوه گیانیان له‌ده‌ست دا".
گوتیشى: "ھێزەکانی پۆلیسى سلێمانى چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی داد کراون، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە".
باس‌نیوز
