ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى یه‌كپۆشیی قوتابییان بڵاو ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/2/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كانى هه‌ولێر له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دووپاتی دەكەینەوە كە پابەند بن بە نووسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە 56 لە 15ی ڕێبەندان تابەت بە (یەكپۆشی) ناكرێت سەرپێچی بە فەرمانی وەزارەتی پەروەردە بكرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "تكایە وردتر كار لەسەر ئەو بابەتە بكرێت و نابێت گوشار بخرێتە سەر بەخێوكاری قوتابی بۆ كڕینی جلوبەرگی قوتابخانە".
باسنيوز
