حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى جووتسایدى سه‌یدسادق دابین ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/2/2021، ته‌ها ئه‌حمه‌د، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق ڕايگه‌یاند: "دواى به‌رزكردنه‌وه‌ى داواكارى، خۆشبه‌ختانه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى 492 ملیۆن دینارى بۆ چاککردن و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی شه‌قامی دووسایدی شێخان له‌ناو شارۆچكه‌ى سه‌یدسادق دابین كرد".
گوتیشى:" له ئێستادا ده‌رخسته و ئاماده‌كارییه پێویسته‌كانى شه‌قامه‌كه ئاماده‌یه و دواى خستنه ته‌نده‌ر و ده‌رچوونى بۆ كۆمپانیا، پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێته بارى جێبه‌جێكردنه‌وه، كه گرفته‌كانى هاتوچۆ و چاڵ و چۆڵ و قوڕاوى شه‌قامه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بن، كه بووبوونه مایه‌ى نیگه‌رانیى شوفێران و هاووڵاتییان".
باسنيوز
