له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/2/2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و له ئه‌نجامی پشكنینی 4862 كه‌س، ده‌ركه‌وتووه 70 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و دوو كه‌سیش به هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
له هه‌ولێر 24 كه‌س تووش بووه و له سلێمانیش 20 تووشبووی نوێ تۆمار كران، له دهۆك 24 كه‌س و له ئیداره‌ی گه‌رمیان دوو كه‌س تووشی په‌تاكه بوون، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینیش هیچ كه‌سێك له ماوه‌ی 24 كاتژمێر ڕابردوودا تووشی په‌تای كۆرۆنا نه‌بووه.
به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 105 كه‌سی تووشبووی په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، كه 64ـیان له سلێمانی و 41ـیان له هه‌ولێر بوون.
باسنيوز
