به هۆی زیادبوونی جموجووڵه‌كانی داعش شاندێكی سه‌ربازیی به‌غدا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كا
نوێنەری حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له ژووری هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌کات که داعش مه‌ترسیی جددیه و ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/2/2021، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنەری حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له ژووری هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق، گوتی: ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت و یه‌کێک له ئامانجه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که پرسی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعشه و بڕیاره بۆ دروستکردنی هه‌ماهه‌نگی له‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسیی داعش هه‌یه، کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزی ته‌واو له‌و ناوچانه کۆده‌کرێته‌وه و ئاماده‌کاری ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منیی دروست نه‌بێت، "گرنگه کاری لێژنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق و هه‌ولێر خێراتر بکرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای سەربازی حکوومەتی عێراق بێتە ھەولێر لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و بە تایبەت لەگەڵ فەرماندەی میحوەری گوێڕ کۆببنەوە.
گوتیشی شاندەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی جموجووڵەکانی داعش دێنە ھەولێر و دەچنە میحوەری گوێڕ - مەخموور.
ھاتنی ئەم شاندە بە ھۆی زیادبوونی جموجووڵەکانی داعشە لە سنووری مەخموور و چیای قەرەچووخه.
باس‌نیوز
