ئومێد خۆشناو به پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/2/2021 له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 87ـی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، كه له كۆی 30 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن، 23 ئه‌ندام ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدانی پارێزگاری هه‌ولێر درا، كه تێیدا هه‌ریه‌ك له ئومێد خۆشناو، سه‌دره‌دین قادر مامه‌سێنی و ئومێد عه‌بدولسه‌لام پاڵانی خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر كاندید كرد و ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به ئومێد خۆشناو، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌ده‌ستهێنانی (18) ده‌نگ، وه‌كوو پارێزگاری نوێی هه‌ولێر متمانه‌ی پێ درا.
ئومێد خۆشناو، وه‌كوو 44ـه‌مین پارێزگاری هه‌ولێر متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پێ درا، ڕێكاره یاساییه‌كانی دیكه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێ و دواتر وه‌كوو پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار ده‌بێ.
باس‌نیوز
