په‌رله‌مانتارێك: دژایه‌تیى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى عێراق بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه
مه‌یاده نه‌جار، په‌رله‌مانتارى كورد له فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند: "ڕێکارەکانی ته‌واوكردنى خوێندنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ى پرۆژەیاسای بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقەوە هه‌نگاوى باشى بڕیوه و له‌سه‌ر زۆربه‌ى بڕگه‌كان یەكلایى بوونه‌ته‌وه".
گوتیشى: "هه‌رچه‌نده هیشتا له‌و پڕۆه‌یاسایه‌دا ڕه‌زامه‌ندیى كۆتایى له‌سه‌ر جێگیركردنى پشكى هەرێمی كوردستان نه‌دراوه، به‌ڵام گه‌شبینین كه دواجار له به‌ژه‌وه‌ندیى كورددا پڕۆژه‌یاساكه تێپه‌ڕێندرێت، به‌تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه به ئیجابى قسه له‌سه‌ر پشكى كورد ده‌كرێت، بۆیه پێمانوایه هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه له بودجەدا دژایه‌تیى پشكى كورد ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت وه‌ك كارتێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن سوودى لێ وه‌ربگرن".
باس‌نیوز
