ئەمڕۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کۆنفرانسی ڕێکخستنەوەی داهات بەڕێوە دەبات
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر کۆنفراسێک بۆ ڕێکخستنەوەی داھاتەکانی بەڕێوە دەبات کە ئەم کۆنفرانسەش لە چوارچێوەی ھەنگاوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ زیادکردنی داھاتەکانی.
کاتژمێر ١٠ی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی٢ی٢٠٢١ لە شاری ھەولێر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كۆنفرانسی ڕێكخستنەوەی داهات دەبەستێت و ئەمەش دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانە بۆ ئەو وەزارەتانەی داهاتیان هەیە کە كار بۆ ڕێكخستنەوەی داهاتەكانیان بكەن تا حكوومەتی ھەرێمی کوردستان باشتر بتوانێت پشت بە داهاتی ناوخۆ ببەستێت و گرفتی مووچە چارەسەر بكات و لەو ڕێگەیەشەوە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی بەردەوام بن".
گوتیشی: "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەكەم وەزارەتە کە ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە و ئەو کۆنفرانسە دەبەستێت لەو کۆنفرانسەدا سەرجەم سێکتەرەکانی وەزارەت و نوێنەری ژمارەیەک وەزارەتی پێوەندار و پەرلەمانی کوردستان هەنگاوەكانی تەواو كردووە و كۆنفرانسێك دەبەستێت".
باسنيوز
