فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا له رۆژئاوای كوردستان خرایه‌ خواره‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا له رۆژئاوای كوردستان خرایه‌ خواره‌وه‌
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، ئاشكرای كرد، كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی چاودێریی توركییان له‌ ئاسمانی عه‌ین عیسای باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6/2/2021، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له‌ ئاسمانی رۆژئاوای شاری عه‌ین عیسا، به‌ چه‌كی ناوه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی چاودێریی توركییان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا نزیك شاڕێی نێوده‌وڵه‌تیی ئێم فۆڕ، پێكدادان و بۆردومان له‌ نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و یه‌كه‌ چه‌كدارییه‌كانی نزیك له‌ توركیا ڕووی داوه‌.

شاری عه‌ین عیسا و ده‌وروبه‌ری، له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوودا، له‌ لایه‌ن یه‌كه‌ چه‌كدارییه‌كان نزیك له‌ توركیا رووبه‌رووی بۆردومانی سه‌خت و قورس بووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی پێشڕه‌ویكردن به‌ره‌و ئه‌و شاره‌، كه‌ ئێسته‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌.












باسنيوز


Top