پۆلیسى سلێمانى: دوو تۆمه‌تبار كه‌سێكیان بێهۆش كردووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بردووه‌

پۆلیسى سلێمانى: دوو تۆمه‌تبار كه‌سێكیان بێهۆش كردووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بردووه‌
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگروونی سەر بە بەشی پۆلیسی دووکان، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد، کە کەسێکیان بێھۆش کردبوو، دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان بردبوو.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6/2/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "پاش ئەوەی کەسێک سکاڵای تۆمار کرد لەسەر دوو تۆمەتبار، کە داوای گەیاندنی ماددەیەکی خۆراکییان لێ کردووە کە بەشێوەی (دیلیڤەری) بۆیان بگەیەنێتە ناحیەی تاسڵوجە، دوای گەیاندنی ماددە خۆراکییەکە، تۆمەتبارەکان ھێرشیان كردووه‌ته‌ سەری و بە ماددەیەک بێھۆشیان كردووه‌ و ئۆتۆمبێلەکەیان بردووه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگروون، بە ھاوکاریی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیر بکرێن و ئۆتۆمبێلەکەش بدۆزرێتەوە، دوای ڕێکارەکان ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە".

پۆلیسى سلێمانى باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ئێستا ھەردوو تۆمەتبار (د، ع، ح) و (ش، أ، ع) بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.













باسنيوز


Top