ڕاپه‌ڕین.. ئه‌و چوار پڕۆژه‌یه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر دا له باری جێبه‌جێكردندان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/2/2021، هیوا قه‌ره‌نى، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕینى كرد و به‌ردى بناغه‌ى پردى ده‌ربه‌ندى ڕانیه‌ى دانا، كه بتوێن و پشده‌ر به قه‌زاى دوكان ده‌به‌ستێته‌وه و تا ئێستا به‌شێكى زۆرى كاره‌كانى ته‌واو بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه به‌ڵێنى دروستكردنى سه‌نته‌رێكى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مكى دا و ئه‌ویش چووه‌ته بارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به ته‌واوبوونیشی خزمه‌تێكى زۆر به نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه‌ى سنووره‌كه ده‌كات".
هیوا قه‌ره‌نى باسى ئه‌وه‌شى كرد :" سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینارى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان ته‌رخان كردووه و كه ده‌رخسته بۆ هه‌موویان كراوه و دواى ورده‌كاریى پێویست، ئه‌ویش ده‌كه‌وێته بارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه دووسایدى ناو بازاڕى ڕانیه به ته‌واونه‌كراوى ماوه‌ته‌وه ،سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنى ته‌واوكردنى ئه‌ویشى پێداوین، بۆیه بڕیاره شاندێكى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى سه‌ردانى شوێنى پڕۆژه‌كه بكات و گرفته‌كانى ڕووپێوبكات و دواى چاره‌سه‌ركردنیان، جێبه‌جێكردن و ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه بخاته بارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
باسنيوز
