پرسەنامەی گۆڤاری گوڵان

پرسەنامەی گۆڤاری گوڵان
برای خۆشەویست و هاوكارمان نووسەرو رۆژنامەنووس جەمال گردە سۆری
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی جوانەمەرگ ( کاکە بەڵێن) کوڕی بـەڕێزتانمان پێگەیشت، کە دوێنێ شەو بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە بە ناوی سەرنووسەر و تەواوی ستافی گۆڤاری گوڵانەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزت و خانەوادەكەتان دەکەین، ئینشاڵا بە ئیرادەی بەهێزت ئەو خەمە گەورە تێدەپەڕێنیت و دوایین ناخۆشی بنەماڵەکەشتان بێت و لە خوای گەورە داواكارین بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووریتان پێ ببەخشێت.
إنا للە وإنا إلیە راجعون .

گوڤاری گوڵان 5-2-2021
Top