خانه‌قین.. سێ سه‌ربازى سوپای عێراق به گوللەی داعش بوونه قوربانی
نیهاد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله، ڕاى گه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/2/2021، له ناوچه‌ى قایهى سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، تیرۆریستانى داعش سێ سه‌ربازى سوپای عێراقیان به چه‌كى جۆرى قه‌ناس بریندار كرد.
گوتیشی: "برینداره‌كانیش ناویان قوسه‌ى عه‌بد عه‌لی، له دایكبووى ساڵی 1985، سه‌عدون جابر عهوێد، له دایكبووى ساڵی 1986 و عومه‌ر عه‌لوان عه‌بدوڵڵا، له دایكبووى ساڵی 1991ه".
به‌پێی زانیارییه‌كان دوای گه‌یاندنى برینداره‌كان به نه‌خۆشخانه، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، داعش له سنوورى گوندى ئیسلاحی ناحیه‌ى گوڵاڵه‌ى سه‌ر به خانه‌قین ھێرشیان كردە سەر سوپای عێراق، و دوو سەرباز كوژران و دووی دیكەش برینداربوون.
باس‌نیوز
