باوكی پەرلەمانتار ئارام باڵه‌ته‌یی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
ئەم ڕووداوە دوای ئەوە دێت كە ئارام باڵەتەیی بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بێهۆش بووە.
جێی باسە مانگی كانوونی یه‌كه‌می پار ئارام باڵەتەیی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سەر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی پەتای كۆرۆنا بوو، نەیتوانی پەتاكە بە ئاسانی تێپەڕێنێت و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ته‌ندروستی بەجێهێشت، تا كار گەیشتە ئەوەی لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەیەكی دهۆك بخه‌وێندرێت.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (كوردستان ٢٤)، ناجى ساڵح كه ته‌مه‌نی له سه‌رووی (60) ساڵ بوو، له ماوه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی كوڕه‌كه‌یدا زۆر په‌رێشانی بووە، تا كار گەیشتە ئەوەی ئەمڕۆ كاریگه‌ری ته‌ندروستیی كوڕه‌كه‌ی زۆری بۆ بێنێت و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
باسنيوز
