فراكسیۆنی پارتی و یەکێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر لە کۆبوونەوەدان
هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری هه‌ولێر، له كۆبوونه‌وه‌دان.
كاتژمێر 11:30ـی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/2/2021ـه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ھەردوو فراکسیۆنی پارتی و یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر لە بارەی ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی ھەولێر ده‌ستی پێ كردووه و ئێسته له گفتوگۆدان.
گوتیشی کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاری فراکسیۆنی یەکێتییە بۆ ئەوەی ھەماھەنگیی فراکسیۆنەکان ھەبێت بۆ کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجوومەن.
بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتوو 6/2/2021، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای هه‌ولێر کۆببێتەوە و بەرنامەی کاری دانیشتن دیاری بکات، بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە پارێزگاری نوێی ھەولێر ھەڵبژێرن.
باسنيوز
