هاوپەیمانیی هیوا: کازمی بەڵێنیدا پرسی گەنمی جووتیاران و فەرمانگە فیدراڵییەکان بباتە ئەنجوومەنی وەزیران
هۆشیار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوا راگەیاند: "لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو، باسی پرسی گەنمی جووتیاران و شایستەداراییەکانی فەرمانگە فیدراڵییەکان لەگەڵ کۆمەڵێک پرسی دیکە کرا کە مستەفا کازمی پێی راگەیاندین، لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران یەکلایی دەکەنەوە".
بەگوتەی هۆشیار عەبدوڵڵا "مستەفا کازمی پێی راگەیاندین کە شایستە داراییەکانی جووتیاران، پێدانی قەرزی کشتوکاڵی و هاوکاریکردنی زیاتری جووتیاران لەسەرتاسەری عێراق وەک پرۆژەیەکی نیشتمانیی دەباتە ئەنجوومەنی وەزیران".
هۆشیار عەبدوڵڵا ئەوەشی راگەیاند، راگەیێندراوێکیان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەبێت و کەمێکی دیکە بڵاوی دەکەنەوە.
rudaw -
