جوتیار عادل: هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ زامنكردنی مووچه چڕكراوه‌ته‌وه
جوتیار عادل گوتی: "شاندنی دانووستانی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا بۆ گفتوگۆ به‌رده‌وامه، بۆیه هیچ ئه‌نجامێك به فه‌رمی هه‌ژمار ناكرێت، تا شانده‌كه به فه‌رمی راینه‌گه‌یه‌نێت، جگه له‌و چوارچێوه‌یه، هیچ هه‌واڵێك به‌فه‌رمی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ژمار ناكرێت".
سه‌باره‌ت به مووچه، گوتبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "دابینكردنی مووچه، له كاره لهپێشیهنهكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و باشكردنی بار و گوزه‌رانی خه‌ڵكی، له خه‌می كابینه‌ی نۆیه‌مه، هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ زامنكردنی مووچه چڕكراوه‌ته‌وه، تا بتوانین له‌و دۆخه ئابوورییه‌دا رۆڵێكی گه‌وره‌مان هه‌بێت، بۆیه هه‌رسێ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، پلاندانان و سامانه سرووشتییه‌كان راسپێدراون، تا له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی (2021)دا، ئه‌وه‌ی له توانای حكومه‌تی هه‌رێمه، به هیچ شێوه‌یه‌ك درێغی نه‌كات".
جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "كابینه‌ی نۆییه‌م هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاندووه، به شێوه‌یه‌كی زۆر شه‌فافانه و راسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له هه‌مان كاتدا، له داوی (2013)ه‌وه بۆیه‌كه‌مجاره حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێته خاوه‌نی بودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بتوانێت هاوسه‌نگی له‌نێوان خه‌رجی و داهات بكات و چاكسازی ئه‌نجام بدات، كه به‌رده‌وامیشه، سه‌باره‌ت به پاشه‌كه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، كه له كابینه‌ی هه‌شته‌م پاشه‌كه‌وت كراوه، ئێستاش هه‌ر به پاشه‌كه‌وت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی له سه‌ره‌تاوه ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ زامنكردن و باشكردنی بژێوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌ت تاكه لایه‌نه به‌رپرسه له‌و بابه‌ته".
سه‌رباره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی داهات، روونیكرده‌وه، "كۆمه‌ڵێك رێككار ده‌ستی پێكردووه، ئه‌نجامی باشیش ده‌ست ئه‌و لیژنانه كه‌وتووه، كه پێداوچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ دڵنیایی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ زامنكرنی پێدانی مووچه، ئێستا حكومه‌ت خه‌رجییه‌كانی بۆ (60) ملیۆن دۆلار كه‌م كردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك بڕیار و رێككار بۆ پڕۆسه‌ی چاكسازی دراون، ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و كاتیشی پێویسته، ئێمه له‌سه‌ر رێگا راستهكهین و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه په‌یوه‌ندی به چاكسازییه‌وه هه‌یه، وه‌ك خه‌رجی كۆمپانیاكانی نه‌وت، پێداوچوونه‌وه به گرێبه‌سته خزمهگوزارییهكان، خاڵه سنوورییه‌كان و بابه‌تی بنبڕكردنی قاچاغچییه‌تی، ئه‌مانه كڕۆكی چاكسازییه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجی و پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌گشتی، یاسای بودجه‌ش به‌شێكی گرنگه، مه‌به‌ستی كابینه‌ی نۆیه‌م له پڕۆژه‌یاسای بودجه ته‌نیا بۆ هاوسه‌نگی خه‌رجی و داهات نییه، به‌ڵكو شافافیه‌ت و دادپه‌روه‌ریش ئامانجمانه، تا ئه‌دای حكومه‌ت به‌و شێوه‌یه بێت، له خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێت".
k24 -
