وەردەکاری بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن
بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی پەروەردە کە ئاماژە بەوەدراوە، کە قۆناغی یەکی بنەڕەتی تاکو 11ی ئامادەیی (حکوومی و ناحکوومی) بەشێوەی تەناوب لە 7ی2ی2021، دەوام دەستپێدەکەنەوە و دەسەڵاتیش دەدرێت بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ رێکخستنی شێوازی دەوامی تەناوب کە قۆناغەکان رۆژ نا رۆژێک دەوام بکەن.
ئەوەش خراوەتە روو، بەمەبەستی خۆپارێزی دەوامی مامۆستایان بۆ ئەم ساڵی خوێندن 2020 - 2021، وابەستە دەبێت بە کاتەکانی وانە گوتنەوەیان، لەپاش گوتنەوەی وانەکانیان لە قوتابخانە نامێننەوە.
باسنیوز
