تا مانگی داهاتوو پڕۆژه‌یاساى بودجه ده‌گاته په‌رله‌مانى كوردستان
په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تا مانگی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی كوردستان ده‌گاته په‌رله‌مان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوایان له سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان كردووه، خولێك بۆ شاره‌زابوون له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 بۆ په‌رله‌مانتاران بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/2/2021، چیا حه‌مید، ئه‌ندامى لێژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ی 2021 ده‌نێرێته په‌رله‌مانى كوردستان، ئێمه‌ش وه‌ك په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌كارى ده‌كه‌ین.
گوتیشى: داوامان له سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان كردووه، خولێك بۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان بۆ شاره‌زابوونی شێوازى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه، چونكه نزیكه‌ى حه‌وت ساڵ ده‌بێ بودجه نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان و زۆرێك له په‌رله‌مانتاران شاره‌زاییان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه نییه.
ئاشكراشی كرد، كه تا مانگی داهاتوودا پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ـی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته په‌رله‌مانى كوردستان.
باسنيوز
