شاندى دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی کۆ دەبێتەوە

شاندى دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی کۆ دەبێتەوە


بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ ھەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێرا کۆ ببنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی٢ی٢٠٢١ شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە درێژەی کۆبوونەوەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢١ و پشکی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنی یەکێتی کۆ دەبێتەوە".

گوتیشی کۆبوونەوەکەی شاندی دانوستانکار لەگەڵ ھەردوو فراکسیۆن بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢١ و پشکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پەرلەمانتارانیش ئاگاداری وردەکاریی دانوستانەکان بن.

لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە شاندی باڵای حكوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ دانوستان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق و دابینكردنی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان چوونەوە بەغدا و تا ئێستا چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و لایەنە عێراقییەكان بەڕیوە بردووە.






باسنيوز
Top