لە دوو رۆژى داهاتوودا پشکى کورد لە بودجەى 2021ى عێراق یەکلایی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژى داهاتوودا پشکى کورد لە بودجەى 2021ى عێراق یەکلایی دەکرێتەوە


ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند بڕیارە لە دوو رۆژى داهاتوودا پشکى کورد لە پڕۆژە یاساى بودجەى 2021ى عێراق یەکلایی بکرێتەوە،بۆچوونى جیاوازیش لە نێو لایەنە شیعییەکان هەیە لەسەر پرسەکە.

شێروان میرزا، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق راگەیاند: "گفتوگۆکانى نێوان فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق بەردەوامە لەسەر پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 و تائێستا بەشێکى زۆرى یاساکە پەسەند کراوە، تەنیا بەشێکى کەمى نەبێ کە لە نێویدا پشکى هەرێمیشى تێدایە و بڕیارە لە دوو رۆژى داهاتوودا یەکلایی بکرێتەوە".

راشیگەیاند: "یەکلاکردنەوەى پشکى کورد و جێگیرکردنى ئەو بەشەى کە بۆ هەرێمی کوردستان داندراوە، پەیوەستە بە گفتوگرکانى نێوان شاندى دانوستاندنکاری هەولێر لەگەڵ بەغدا،چونکە تائێستا هەولێر و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر پرسە هەڵواسراوەکانى نێوانیان بەتایبەت بابەتى نەوت".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" بۆچوونى جیاواز لە نێو لایەنە شیعییەکاندا هەیە لە بارەى پشکى هەرێمی کوردستان، هەرچەندە تائێستا قسەى کۆتاییان بە ئێمە نەگوتووە، بەڵام لێرەو لەوێ گوێبیستى بۆچوونى بەشێک لە شیعەکان بووین، ئەمەش بە ئەنجامى گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغداوە بەندە".






باسنيوز
Top