له‌ هه‌رێمى كوردستان 54 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

له‌ هه‌رێمى كوردستان 54 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 54 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌ 2/2/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 54 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 417 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٤٢)
١. پشکنین: (٣٨٠٢ پشکنینی نوێ)
• (١٧٦٦) هەولێر
• (٦٦١) سلێمانی
• (١٣٠٥) دهۆك
• (٦) هەڵەبجە
• (٦٤) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٥٤ تووشبووی نوێ)
• (١٣) هەولێر
• (١٣) سلێمانی
• (٢٤) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٤١٧ چاکبوون)
• (٤٠) هەولێر
• (٥٦) سلێمانی
• (٢٨٩) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٧) گەرمیان
• (٢٥) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢ مردن)
• (٠) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٠٦٢٨٧٣ (٣٧١٣٩٥ هەولێر، ٢٢٢٦٠٥ سلێمانی، ٤٦١٤٤١ دهۆك، ٧٤٣٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٦٢٣٩ (٣٦٧٨٠ هەولێر، ٣٠٧٥٠ سلێمانی، ٣٥٦٠٨ دهۆك، ٣١٠١ هەڵەبجە)
چاکبوون ٩٩٦٠٨ (٣٥١٥١ هەولێر، ٢٨١٩١ سلێمانی، ٣٣٣٠٩ دهۆك، ٢٩٥٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣١٥٧ (٧٠٥ هەولێر، ٨٦٥ سلێمانی، ١٥٨٦ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٧٤ (٩٢٤ هەولێر، ١٦٩٤ سلێمانی، ٧١٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢ی شوبات ٢٠٢١











باسنيوز


Top