سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر دەكات
لە دیدارەكەدا كونسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر پێزانینی هەبوو بۆ ماندووبوون و خەباتی مێژوویی سەرۆك بارزانی لەپێناو ئازادی و مافەكانی گەلی كوردستان، هەروەها ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری و شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند.
تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو، هەروەها هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەرمینیا كردەوە.
باسنيوز
