گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى كارى تاكسى بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/2/2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "سەبارەت بە کاری شۆفێریی تاکسی، کە کێ بۆی هەیە کاری تاکسی بکات و کێ بۆی نییە کاری تاکسی بکات، لەم ماوەیە پرسیارێکی زۆرم لێ دەکرێت، بە تایبەتی سەبارەت بە خانەنشینان، ئێمەش لە وەڵامدا دەڵێین بەپێی بڕیاری ڕێکخستنەوەی کاری تاکسی، هەموو خانەنشینانی سەربازی و پێشمەرگە و مەدەنی، دەتوانن کاری تاکسی بکەن و ڕێکارەکان بێ هیچ کێشەیەک بۆیان دەکرێت".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "بەڵام هێزی پێشمەرگە و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی مەدەنی تاوه‌كوو پلە حه‌وت بەهیچ شێوەیەک ناتوانن کاری تاکسی بکەن، واته کەسێک کە فەرمانبەر بێت و پلەی وەزیفی حه‌وت بێت، یان هه‌شت بێت، یان نۆ و 10 بێت، دەتوانێت وەکوو شۆفێری تاکسی کار بکات، ئەویش پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی فەرمانگەکەی".
باسنيوز
