روونكردنەوەیەك لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

روونكردنەوەیەك لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك میدیا و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گوماناوی ده‌داته‌وه‌ و ئاماژە بەوەدراوە، کە ماوەیەکە هەڵمەتێكی نابەجێ لەدژی كادیرە چالاكەكانی پارتی دەستی پێكردووە و ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە دژە كولتوور و نامۆیە سەرکۆنە دەکات.

دەقی روونکردنەوەکە:

ماوەیەكە لە ژمارەیەك میدیا و تۆڕی كۆمەڵایەتیی گوماناوی هەڵمەتێكی نابەجێ لەدژی كادیرە چالاكەكانی پارتیمان دەستی پێكردووە، كە تێیدا لێدوان و نووسینەكانیان یان دەشێوێندرێن یانیش بە درۆ لێدوان و بۆچوونی بێسەروبەر و نادروست بەناوی بەرپرس و كادیرانی چالاكی پارتی بڵاو دەكرێنەوە. ئێمە دەزانین كە ئەم جۆرە كارە ناڕەوایانە بەشێكن لەو ئیرهابە فكری و شەڕە دەروونییەی كە بەرانبەر خەڵكی نیشتیمانپەروەر و خاوەن پڕەنسیپی كوردستان لە ئارادایە، بۆ ئەوەی لەكەدار بكرێن و بتۆقێندرێن.

لێرەدا وێڕای سەركۆنەكردنی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە دژە كولتوور و نامۆیە، خەڵكی خۆشەویستی كوردستان لەوە دڵنیا دەكەینەوە لەگەڵ بوونی ئەو هەوڵ و هەڵمەتە نابەجێیەش، كەوادیر و لایەنگرانی پارتی و تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان پێداگیرتر دەبن لە بەرگریكردن لە بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و هیچ جۆرە ئیرهاب و چەواشەكارییەك كاریان لێ ناكات.

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
1ـی2ـی2021














باسنيوز

Top