لە سنووری خانەقین بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە چوار كەس بوونە قوربانی

لە سنووری خانەقین بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە چوار كەس بوونە قوربانی
لە سنووری قەزای خانەقین بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، كەسێك گیانی لەدەست دا و سێ دیكەش بریندار بوون.

عەمید دیار شەوكەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 1/2/2021، لە سنووری قەزای خانەقین، بە دیاریكراوی لە ناوچەی گڵەی (باوە مەحموود) پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی نیسان نیڤارا و فۆرتێكی سەربازی سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق ڕووی داوە".

گوتیشی: "لە ئەنجامی ئەو ڕووداوی هاتوچۆیە شۆفێری ئۆتۆمبێلە نیڤاراكە گیانی لەدەست داوە و سێ دیكەش بریندار بوون".

هێشتا هۆكاری سەرەكی ئەو رووداوەی هاتوچۆ نەزانراوە، بەڵام ئەو شۆفێری كە بەهۆی ڕووداوەكەوە گیانی لەدەست داوە ناوی (عوسمان ئەحمەد)ە.

بریندارەكانیش بریتین لە عەلی عوسمان ئەحمەد تەمەن 18 ساڵ، مستەفا عوسمان ئەحمەد تەمەن 17 ساڵ كە كوڕی مردووەكەن و برینداری سێیەمیش ناوی رافد عەبدولحوسێن لەدایكبوی ساڵی 1978ە.













باسنیوز


Top