سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی بهریتانیا لە عێراق دەكات
ئهمڕۆ دووشهممه 1/2/2021 له سهلاحهددین، سهرۆك بارزانى پێشوازی لە ستێڤن هیكی، باڵوێزی بهریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا كە جەیمس سۆرنتن، كونسوڵی بهریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخ و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ، پەیوەست بە كێشەكانی نێوان هەرێمى كوردستان و عێراقیش هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە گرفتەكان لە چوارچێوەی دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بكرێن.
هەر لەو دیدارەدا باڵوێزی بهریتانیا لە عێراق جەختی لە بەردەوامیی وڵاتەكەی لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كردەوە.
باسنيوز
