جەعفەر شێخ مستەفا: ئەوەی هەولێر و کوردستانی پاراست هێزی پێشمەرگە بوو
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دوای ئەوەی تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوباتی 2004 دانا، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "میللەتەکەمان رابردویەکی ناخۆش و خوێناوی هەیە و هەمیشە کۆڵنەدەر بوە و خۆڕاگڕ بوە لەپێناوی بەدەستهێنانی مافە رەواکانمان، ئەو دەستکەوتانەی ئێستا هەیە لە کوردستان بەرهەمی خوێنی ئەو شەهیدانە و فەرماندانەیە کە تاوەکو ئێستا لەسەنگەردان".
ئەوەی هەولێر و کورستانی پاراست بەتەکید هێزی پێشمەرگە بو
لەبارەی پاراستنی شاری هەولێر لەشەڕی دژی داعش، جەعفەر شێخ مستەفا کە ئەوکات وەزیری پێشمەرگە بو ئاماژەی بەوەکرد، "بەتەکید هێزی پێشمەرگە بو، لەسەرتاسەری جەبهەکاندا و پاراستنی هەولێر و رزگارکردنی کەرکوک و پاراستنی کەرکوک هێزی پێشمەرگە بو، ئەو هێزە مەیدانییەن قوربانی و فیداکاری کردوە، زیاتر لە 13000 (سیانزە هەزار) شەهید و بریندارمان هەیە لە شەڕی داعشدا".
لەسەرەتای شەڕی داعشەوە هیچ پشتیوانییەکمان نەبوە، لەدواتریشدا ئەو پشتیوانیانەی کە هاتون پێداویستیەکان بەپێی پێویست نەبو
جەعفەر شێخ مستەفا باسی لەوەشکرد، "لەسەرەتای شەڕی داعشەوە هیچ پشتیوانییەکمان نەبوە، لەدواتریشدا ئەو پشتیوانیانەی کە هاتون پێداویستیەکان بەپێی پێویست نەبو، پێداویستیەکان 1%یشی دابینەکراوە، راستە بەپشتیوانی وڵاتان توانرا داعش بەتەواوی تێکبشکێنرێت، بەڵام پارێزگاریکردن لەم شارانە و دروستکردنی هێڵێکی بەرگری لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە دروستکرا و پێشمەرگە توانی هەولێر بپارێزرێت".
ئەوەشی خستەڕو، "مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم بوە و بە یاسا فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بوە و هەر لە جەلەولا و سەعدیە هەتاوەکو دەگاتە شنگال فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بوە، هەمومان لەژێر فەرمانیدا بوین".
خەندان
