وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی بۆ بەشێک لە فەرمانبەران دەرکرد

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی بۆ بەشێک لە فەرمانبەران دەرکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی بۆ بەشێک لە فەرمانبەران دەرکرد.

بەپێی نووسراوێی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە ئاراستەی سەرجەم گەنجینەکان کراوە و ئاماژە بەوەدراوە، کە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی چاودێری بەخێوکەریان هەیە و وچانەکانیان تەواو دەبێت درێژکردنەوەی وچانەکانیان بۆ بکرێت بۆ ماوەی شەش مانگ.

هەروەها ئەوەش خراوەتەروو، کە درێژکردنەوەی وچانەکانیان بەبێ داواکردنی راپۆرتی پزیشکی دەبێت، بەهۆی رەچاوکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی بەرکەوتن.











باسنیوز

Top