په‌رله‌مانتارێكى پارتى: ئومێدی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زۆره
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31/1/2021، د. مه‌یاده نه‌جاڕ، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى گوتی: پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى 2021 خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى بۆ كراوه و كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، لێژنه‌ى دارایى، لایه‌نه‌كان بانگهێشت ده‌كا، كه وه‌زیر و پارێزگارهكانن، بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌و خه‌رجییانه‌ی كه بۆیان دانراوه چۆن و له چیدا خه‌رجی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت، كه پڕۆژه‌یاساكه له لێژنه‌ى دارایى ئاماده‌یه و بڕیاره سبه‌ی دووشه‌مه، یان سێشهمه بگاته سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، "زۆرینه‌ى مادده‌كان تێپه‌ڕیون بۆ ده‌نگدان، ته‌نیا یه‌ك بڕگه‌ى ماوه، ئه‌ویش تایبه‌ته به پشكى هه‌رێمى كوردستان و تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شاندى هه‌رێمی كوردستان هاتوون بۆ قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته".
له باره‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، گوتى: "پشكى هه‌رێمى كوردستان 12.7 ترلیۆن دیناره، ئومێدیش زۆره هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و پشكه‌ى بۆ كوردستان دانراوه ڕێك بكه‌ون".
باس‌نیوز
