له هه‌ولێر دوو ئافرەت بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31/1/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە بە بوونی دوو حاڵەتی دزینی پارە لە دوو هاووڵاتی لەسەر ڕێگای نێوان هەولێر - خەبات، نزیک بازگەی کانی قرژاڵە، دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد و توانییان دوو ئافرەت بە ناوەکانی (ی.س.ع) و (چ.س.ص) بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەکان دەستگیر بکەن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، کە لە دوو کاتی جیاوازدا بڕی شه‌ش هەزار دۆلارى ئه‌مریكى و دوو ملیۆن و 550 هەزار دیناریان دزیوە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان، بەند کران".
باسنيوز
