د.بەشیر حەداد له‌ باره‌ی ده‌ركردنی ماڵباته‌ كورده‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ئه‌نجام دا

د.بەشیر حەداد له‌ باره‌ی ده‌ركردنی ماڵباته‌ كورده‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ئه‌نجام دا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له‌ كه‌ركووك ئه‌نجام دا و فه‌رمانی ڕاگرتنی پرۆسه‌ی ده‌ركردنی ماڵباته‌ كورده‌كانی ده‌ركرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31/1/2021، د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک ئەنجام دا و فەرمانی راگرتنی دەرکردنی ئه‌و ماڵباته‌ کوردانه‌ی دەرکرد، کە له‌ لایەن ئەو کۆمپانیایەوە ئاگادار کرابوونەوە ناوچەکانیان جێ بهێڵن.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، لیژنەیەکی تایبەت بە ئەنجوومەنی نوێنەران و لیژنەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کار و بەدواداچووندان بۆ چارەسەرکردنی هه‌موو کێشە ئیداری و یاساییەکانی ئەو ناوچانە و "نابێت هیچ خانەوادەیەکی ئەو ناوچەیەش لە رێگەی هەڕەشە و بەکارهێنانی هێزەوە لە شوێنەکانی خۆیان دەربکرێن و پێویستە هەرچی زووە ئەو کارە رابگیرێت".

د.بەشیر حەداد، پەرلەمانتارانی کەرکووکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی راسپارد، بۆ ئەوەی چاودێریی و بە دواداچوون بۆ ئەو کارە بکەن.














باسنيوز


Top