دەستەی دهستپاکیی عێراق: لە کۆمپانیای نەوتی باكوور مانگانە ملیارێك دینار به نایاسایی خەرج کراوە
ئهمڕۆ یەکشەممە 31/1/2021، دەستەی دهستپاکیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئەوەی خستووهتە ڕوو، كه توانیویانە گەندەڵییەکی بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتی باکوور له كهركووك ئاشکرا بکەن، "بەرپرسانی کۆمپانیای نەوت لە کەرکووك مانگانە ملیارێك دیناریان لە ڕێگەی فێڵكردن لە ڕاپۆرتی فەرمیی بە نایاسایی خەرج کردووە".
ئاماژە بەوەش کراوە تیمەکانی دەستەی دەستپاکی، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی کەرکووک کردووە، ئەو بەرپرسە پارەیەکی زۆری بە نایاسایی خەرج کردووە، ههروهها "کۆمپانیای نەوت گرێبەستی لەگەڵ 4 هەزار کەسدا کردووە بە ناوی پاراستنی بۆڕی نەوت، مانگانەش ملیارێك و 200 ملیۆن دیناریان بۆ ئەو کەسانە خەرج کردووە، زۆربەی کارەکە نایاساییە و گەندەڵی کراوە".
جەختیش کراوەتەوە، سەرۆکی هۆبەی پاراستنی بۆڕی و کێڵگەی نەوتی له کەرکووك لە ڕاپورتەکانیدا بۆ سەردانیکردنی بۆڕی و کێڵگەی نەوتی کاری نایاسایی زۆری کردووە و پارەیەکی زۆری بە نایاسایی خەرج کردووە، بۆیە دەستگیر کراوە.
باسنیوز
