دوایین زانیاری لەبارەی ”وەڵامی یەکلاکەرەوە“ی شاندی هەولێر بۆ به‌غدا
فارس عیسا، سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا، رایگەیاند، ئێواره‌ی ئەمڕۆ یەکشەممە 31-1-2021، شاندی دانوستاندنکاری حکوومه‌تی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
فارس عەسا ئەو کۆبوونەوەیەی بە ”گرنگ“ ناوبرد و رایگەیاند، ”لەو کۆبوونەوەیەدا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت چیان ده‌وێت؟“.
سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا ئاماژەی بەوەش کرد، کە لەو کۆبوونەوەیەی ئێوارەی ئەمڕۆدا، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ”وه‌ڵامی یه‌کلاکه‌ره“ دەداتە لایەنە عێراقییەکان.
فارس عیسا هەروەها رایگەیاند، داوا و قسەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەک پاکێجە، بەڵام لایەنە شیعەکان هەر یەکەیان داواکارییەکی هەیە و لایەنی هەرێمی کوردستانیش داوای لێکردوون داواکانیان بکەن بە یەک پاکێج.
سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا جەختی لەوە کردەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنەکان دووپات کردووەتەوە و نەرمی نواندووە، ئێستا نۆرەی لایەنە عێراقییەکانە و چاوەڕێ دەکەین دواقسەیان چی دەبێت؟
باس‌نیوز
