به‌رپرسی لقی چوار: تا ئێستا زیاتر لە حەفتا جار تەقە لە بارەگاكانی پارتی لە سلێمانی كراوە
سه‌عید پشده‌ری، بەرپرسی لقی چواری پارتی رایگەیاند: ”ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانی پارتی له حاڵهتەوه بوه‌ته دیارده و تا ئێستا زیاتر لە حەفتا جار هێرشی چەكداری و تەقە لە بارەگاكانی لقی چوار و ناوچەكانی پارتی كراوە، ئەمەش بۆتە دیاردەیەكی زۆر ناشرین و نامۆ لە سلێمانی“.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەم كارە كاریگەری لەسەر سلێمانی دروست كردووە و پرسیاری جددیشی لەسەر دامەزراوە ئەمنییەكان دروست كردووە كە ئەركیانە سەر و ماڵ و گیانی خەڵكی بپارێزن، بەڵام ”به‌داخه‌وه تائێستا به‌رده‌وامه، باره‌گاكانی پارتی ده‌كرێنه ئامانج و هه‌ڵوێستی جددیی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نییه و هیچ دۆسیەیەك له‌و دۆسیانه ده‌رئه‌نجامی نه‌بووه".
سەعید پشدەری دووپاتی كردەوە: ”ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رپرسیارن له‌وەی هەم رێگە لە دووبارەكردنەوەی كاری لەم شێوەیە بگرن، هەم كەیسەكانی پێشوو ئاشكرا بكەن كە كێبوون تەقەیان كردووە“.
گوتیشی: ”هێرشی ئه‌مشه‌و هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه له‌و دۆسیانه‌ی كە پێشووتر سكاڵا تۆمار كراوه، هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه، له كامێراكانمان بە روونی ده‌رده‌كه‌وێت سێ كه‌س لە نێو لاندكرووزەرەوە به هه‌ر سێكیانهوه ته‌قه له ناوچه‌ی یه‌كی سلێمانی ده‌كه‌ن، باره‌گای لێژنه دیاره چۆن كراوه‌ته، ئامانج و ته‌قه‌كردن و هێرشكردنه سه‌ر بارەگاكان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه له سلێمانی و به ئاشكرا له‌به‌ر چاوی كامێرا‌كان هێرش ده‌كه‌ن“.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ جارێكی دیكە تەقە لە بارەگای ناوچەی یەكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری سلێمانی كرا.
باس‌نیوز
